مەسعود بارزانی و فالح فەیاز كۆبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە فاڵح فەیاز، ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و، هەروەها هەڵوێستی لایەنەكان لەمەڕ هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەڕەشەی تیرۆر و ئەگەرەكانی دەركەوتنەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی دیكه‌ی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

PM:06:35:19/02/2020