پۆلیسی ههولێر له بارهی ئازادكردنی تۆمهتبارانی دۆسییهی دهستدرێژی بۆ سهر منداڵه ههشت ساڵییهكهی ههولێر و دهنگۆی بوونی فشار لهسهر دادخوازی دۆسییهكه روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" دوابەدوای چەند وتەیەكی باوكی کچێکی (8) ساڵان كە گوایە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر كچەكەی و لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی بۆ ئەنجام درا، كە تیایدا باسی لەوە كردووە، کەوا پۆلیس هەڕەشەی لێ كردووە بۆ تەنازولكردن لە داوا یاساییەكەی، بەڵام ئێمە وەك پۆلیسی هەولێر، لێرەوە سەرلەبەری ئەم بابەتە رهتدەكەینەوە كە ئێمە هەڕەشەمان لە هیچ كەسێك کردبێت بۆ تەنازولكردن لە داوا یاساییەكەی، ئەو پەڕاوەشمان كۆتایی پێهێناوە و ڕەوانەی دادگامان كردووە".
دەشڵێت" لە دەرئەنجامی ئەم داوا یاساییە (3) كەسمان دەستگیر كردووە و ڕووبەڕوووی یاسامان كردوونەتەوە، جگە لەوەش، سات بە ساتی لێكۆڵینەوەكانیشمان، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤمان لێ ئاگادار كردۆتەوە و لە نزیكەوە زانیاریی تەواویان لەسەر ئەم كەیسە هەیە، ئەگەر هەر پۆلیس یان ئەفسەرێكیش، هەڕەشەی تەنازولكردنی لە هەر داوایەكی یاسایی لە هەر دادخوازێك بكات، ئەوا مافی خۆیەتی داوای یاسایی لەسەر ئەو پۆلیسە یان ئەو ئەفسەرە تۆمار بكات، بەڵام بە بەڵگەوە بێت، چونكە پۆلیس چۆن جێبەجێكاری یاسایە، وە لە هەمان كاتیشدا ئەو یاسایە بەسەریدا بێ جیاوازی جێبەجێ دەكرێت".