بەرپرسێکی دیاری گۆڕان: گۆڕان شکستی خواردووە

ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، شۆڕش حاجی دەڵێت" لە ئێستادا هێماکان بەرەو لاسەنگ بونی زیاتری تای تەرازوی شکستی بزوتنەوەی گۆڕان دەچێ‌و نیشانەکانی ئەو شکستە دەرکەوتوون".


لە وتارێکدا بەناونیشانی " گەر گۆڕانکاری ناکەن گۆڕەپانەکە چۆڵ کەن" شۆڕش حاجی ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شکستی گۆڕان دەرکەوتووە لە دوو بواردا" یەکەم، شکستی گۆڕان لە شێوازی رابەرایەتیکردن‌و ئیدارەدانی جوڵانەوەکەو میکانیزمی بڕیاردان‌و هەڵوێست وەرگرتنە لەسەر هەمو پرسەکان. دوەم، شکستی گۆڕانە لە چنینەوەی بەرهەمی بەشداریکردنی لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان".


ناوبراو لەو وتارەدا دەشڵێت" ئێستا وا زیاتر لە ٢٠٠ رۆژ بەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆ تێپەڕیوەو تا ئێستا هیچکام لەو خاڵانەی رێکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ نەکراون. تەنیا شتێک کە تا ئێستا کرابێ دامەزراندنی چوار وەزیرو جێگرێکی سەرۆکی هەرێمە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان. لەبەرامبەردا گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رازی بو بە تێپەڕاندنی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بەو شێوەیەی کە خواستی پارتی بو".

 
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە




PM:08:28:20/02/2020