هۆشیار زێبارى ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوە لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی هیچ ئه‌نجامێكمان نه‌بووه".
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی پارتی له لیژنه‌ی دانوستانكاری كورد بۆ به‌غدا راگه‌یاند": ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گفتوگۆمان هه‌بوو سه‌باره‌ت به كابینه‌ی نوێی به‌ڵام به‌راشكاوی وتمان ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵه‌ن ئێمه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕین".
زێباری بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە ": دوای دیدار و كۆبووه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و خودی محه‌مه‌د عه‌لاوی به‌راستی وتمان كه ئێمه به‌و میكانیزمه‌ی كه عه‌لاوی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی پێده‌كات رازی نین و به‌دڵی شاندی كوردی نییه ، قبوڵ ناكرێت".
هۆشیار زێباری وتیشی": هه‌رچه‌نده گفتوگۆی زۆرمان كرد به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌للاوی رێزی له ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرتووه و ناگرێت بۆیه تا ئێستا گفتوگۆكانمان هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئێمه له گفتوگۆكان به‌رده‌وامین، به‌ڵكو بگه‌ینه ئه‌نجامێك، ئه‌گه‌رنا هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێینه‌وه كوردستان".