ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک پووش و ئاگر بڵاودەبێتەوە ئەمڕۆ دوو وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ئەوانیش لوبنان و ئیسرائیلە.
وەزیری تەندروست لوبنان کەمێک لەمەوبەر حاڵەتێکی تووشبوونی لە وڵاتەکەی راگەیاند.
هەروەها لە ئیسرائیل یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ١١ كه‌سه‌دا ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ر كه‌شتییه ژاپۆنییه‌كه‌وه بوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند كه 11 هاوڵاتییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتیی دایامۆند پرینسسی ژاپۆنی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته، بۆماوه‌ی دوو هه‌فته راونه‌ته ژێر ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكییه‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه ته‌ندروستییان باشه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای پشكنینی نوێ بۆیان ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌و 11 كه‌سه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، بڕیاریشیان داوه دووباره 11 كه‌سه‌كه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستبه‌سه‌ریی پزیشكی و پشكنینی نوێیان بۆ بكه‌نه‌وه.