بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و كەس و كاریان سەردانیكردنی سزادراوان بەهەموو شێوەیەك ڕادەگیرێت".
له راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی چاكسازی گهورانی سلێمانی كه وێنهیهكی دەست "سپی" کەوتووەو تیایدا هاتووه" ئاگاداری کەس و کاری سزادراوانی چاکسازی گەوڕانی سلێمانی دەکەین بەفەرمانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانیکردنی سزادراوان بەهەموو شێوەیەک رادەگیرێت".
بهڕێوهبهرایهتییهكه هۆكاری راگرتنی سهردانهكانی بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی سزادراوان و کەس و کاریان گهڕاندووهتهوه و دهڵێت" بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی سهردانی كردنی سزادراوانی بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەوڵاتێکی دراوسێ راگرتووه و لەمڕۆوە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت".
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، هاتووچۆی کرێکارانی چینی بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەشی ئاشکراکردووە: ١٩ حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە.