وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند" دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون".
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیمارات له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئه‌مڕۆ دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كراوون، كه ئه‌و دوو حاڵه‌ته به هۆی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی چینی تووشبوون".
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له لوبنان و ئیسرائیلیش، حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆ ماركران.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکراکردووە، ١٩ حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیه‌ش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە و هەرێمی کوردستان هاتن و چوونی هاوڵاتیانی بۆ ئێران راگرت.