هالاند بە باشترین دیاری کرا
هالاندی نەرویچی و یاریزانی بە توانای یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بە باشترین یاریزانی یارییەکانی هەفتەی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانەپاڵەوانەکان دیاری کرا.
هالاند توانی دوو گۆڵ لە یانەی پاریس سانجێرمان بکات و یانەکەی ٢-١ براوە بوو.
پاش ٢٤ کاتژمێر لە دەنگدان، هالاند توانی پێش هەریەکە لە لۆدی و هاتیبۆرو هۆگۆ لۆرێس بکەوێت و دەنگی زۆربەی هاندەران بباتەوەو خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەکە بەدەست بهێنێت.
PM:07:22:21/02/2020