تەندروستی سلێمانی سەردانكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا قەدەغە دەكات

بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاری دا سەردانكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا قەدەغە بكات.

بەرێوەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی کردنی نەخۆش لە سەرجەم نەخۆشخانەكاندا بۆ کاتێکی نادیار قەدەغەکرا".

تەندروستی سلێمانی داواش لەهاوڵاتیان دەكات كە پابەند بن و هاوکاریان بن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا و ئەوەش لەپێناو سەلامەتی خۆیان و هەموواندایە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات كە چەند حاڵەتێكی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كرا.



PM:08:51:21/02/2020