وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی دۆسیهی ئهو كچه منداڵهی دهستدرێژی سێكسی كراوهته سهر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی رووداوی (منداڵە حەوت ساڵییەكەی ھەولێر) كە لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ روویداوە".
ڕاشیگەیاند" لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری یاساییان بەرانبەر ئەم دۆسییە و تۆمەتبارەکانی گرتووەتە بەر و ئەو پێنج تۆمەتبارەی كە پێشتر بە کەفالەت ئازاد كرابوون، دەستگیر كراونەتەوە و بە ھیچ شێوەیەكیش چاوپۆشی لە تۆمەتبارانی ئەم تاوانە قیزەونە ناكرێت".
دەشڵێت" پەیوەندیی بە باوكی كچەش كراوە و دڵنیا كراوەتەوە كە بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت كەس ھەڕەشەی لێ بكات".
وتیشی" حكومەتی ھەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەكە، ھاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە كە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە لە رێگەی یاساوە سزا دەدرێن و، بە ھیچ شێوەیەك رێگە بە پێشڵكردنی مافی ھاووڵاتییان و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی نادرێت".