پێنجوێن.. ژنێک به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا


لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدانی پێنجوێن، گیان لەدەستدانی ژنێکی تەمەن ۲٥ ساڵی بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن - کانی سێف ڕاگەیاند.

لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهیدان لە پێنجوێن ڕاگەیاند" کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ کانی سێف گیانی لەدەست دابوو".

وتیشی" ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی (ئاشنا عەبدوڵا محەمەد)ەو تەمەنی ۲٥ ساڵە، پاش پشکنین و کاری توێکاری پزیشکی لە نەخۆشخانەکەمان تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".

PM:10:53:21/02/2020