لەبارەی کۆرۆناوە سەرۆکی حکومەت پارێزگارەکان کۆدەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوبات لەبارەی رێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە هەولێر لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵا) بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی و چەندان بەرپرسی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە باس لەو پلانە بکرێت کە حکومەتی هەرێم گرتوونیەتەبەرو دەیگرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لەماوەیەکی کەمدا لە وڵاتی ئێران بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبۆتەوە.

 


AM:11:32:22/02/2020