ته‌ندرووستی هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن: ره‌چاوی باری ده‌روونی هاووڵاتیان بكه‌ن

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر، داوا له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بن و له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵیان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" بەمەبەستی هۆشیاریكردنەوەی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییەكان بە دروستی و وەكو خۆی لە گشت دەزگاكانی بینراو بیستراو و ئەلكترۆنی و پابەندی ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بن و هاوكار و هەماهەنگ بن لە بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكان و خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە پەتای كۆڕۆنا، پێویستە ڕەچاوی باری دەروونی هاونیشتیمانیان بكرێت و تیشك زیاتر بخرێتەسەر بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكان كەلەلایەن لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا ئاماژی پێكراوە كە ئێستاكە بوەتە سەردێڕی هەموو میدیاكان".

 

ئاشكراشیكرد" داواكارین كارەكان و زانیارییەكان لە بارەی پەتای كۆرۆنا بكرێتە هەڵمەتێكی بەرفراوانی هۆشیاریكردنەوە بۆ ئەوەی هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەهەرجۆرێك بێت بەشداربێت، لەم هەڵمەتە نیشتیمانیە".

 

ڕوونیشیدەكاتەوە: دەبێت بۆ هاونیشتیمان پرسی خۆپاراستن ڕوونبكرێتەوە و پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ پاراستنی خاك و هاونیشتیمان، هەماهەنگی لە پرسە خۆپاراستنە تەندروستیەكان ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە.



PM:01:43:22/02/2020