له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، مۆڵه‌تی خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی جووڵانه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت.
دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراویکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردوەتەوە رایگەیاندوە"دوای ئەوەی مۆڵەتی رەسمیماندا بە لایەنگرانی نەوەی نوی بە ئەنجامدانی خۆپشاندان، لەئێستادا مۆڵەتەکە رادەگیرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە" مەبەست لە راگرتنی مۆڵەتەکە پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانە لە مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئەوەشخراوەتەروو: کە لە کاتێکی تردا مۆلەتیان پیدەدرێت.