رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند" ئەگەر لەم هەفتەیەدا پەرلەمان دەنگ بۆ حکومەتی نوێ نەدات یان پێکهاتەی حکومەت بە خواستی شەقام و مەرجەعیەت نەبێت، خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم دەروازەکەی ناوچەی سەوز ئەنجامدەدەن".
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون، ئه‌مڕۆ شه‌ممە له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه" ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به حكوومه‌تى نوێ به‌ڕێوه نه‌چێت. یان ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه چوو به‌ڵام ده‌نگ به حكوومه‌ت نه‌درا، یانیش حكوومه‌تى به‌گوێره‌ى تێڕوانینى گه‌ل و مه‌رجه‌عییه‌ت نه‌بوو، ئه‌وا خۆپێشاندانێكى یه‌ك ملیۆنى به‌ڕێوه ده‌چێت".
وتیشی" كه یه‌كه‌م ئه‌ركی حكومه‌تی نوێ دیاریكردنی واده و ره‌خساندنی كه‌شێكه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت و بێگه‌رد و دادگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران و بكوژانی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازه".
له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌دا، سه‌در، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێدانی متمانه به كابینه‌ی نوێ كۆببێته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ خۆپێشاندانى یه‌ك ملیۆن كه‌سى كرد له دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.