وێنە.. خۆپیشاندان له سلێمانی دهستی پێكرد
وهك بڕیاربوو، ئەمڕۆ شەممە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و چەند داوایەکی دیکە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری له شاری سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دهستپێكرد.
پێشتر لیژنهی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندان رایگهیاندبوو" خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێم بەرێوەدەچێت".
یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ" چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات".
لە داواکارییەکی دیکەشدا هاتووە" دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان،وە هەروەها دامەزراندنی فەرمانبەری کاتی و مامۆستای گرێبەست و خۆبەخشەکان بە شێوەی هەمیشەیی".
PM:03:18:22/02/2020