فەرهاد پیرباڵ دەستگیركرا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی بەشداریکردنی خۆپیشاندان لەبەردەم پارکی شانەدەر، هێزیکی ئەمنی فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و رووناكبيریان دەستگیر کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، فەرهاد پیرباڵ، نوسەرو روناكبیری شاری هەولێر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر لە كاتی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی باشكردنی خزمەتگوزاریەكان دەستگیركرا.

 

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتی لەبەردەم پارکی شانەدەر لەهەولێر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد خزمەتگوزاریيەکانی وەک ئاو و کارەبا و سوتەمەنی دابین بکات.

 

 

 

 



PM:04:46:22/02/2020