بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" هەموو ئەو چالاکییانەی لە قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕادەگرێت".
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە بڵاوبوونەوە و زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ڕایگەیاند" لەپێناو سەلامەتی خوێندکاران و مامۆستایان سەرجەم ئەو بۆنە و چالاکییانەی لە قوتابخانەکاندا بەڕێوەدەچن و دەبنە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕادەگرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە" پێویستە باکوخاوێنی قوتابخانەکان رابگیرێت و باپەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و خۆیان بەدرووت بگرن لە قەرەباڵغی، هەروەها لە ئەگەری بوونی هەر حاڵەتێکی گومان لێکراو کارئاسانی و پشکنین و چاودێری ئەنجام دەدرێت".
لە کۆتاییدا چەند بڕیارێک دەرکراوە کە بریتین لە:
* وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران.
* ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.
* هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت لە فێستیڤاڵ، ئاهەنگ، كۆڕ و سمینار.
*لەگەڵ بنكەی تەندروستی گەڕەكەكان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەكان هەمەئاهەنگی تەواو بكەن بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە.
* گرنگە پاك و خاوێنی، بوونی ئاو ، پاكەرەوە دابین بكرێت.
* لیژنەی فرۆشگا چالاكتر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی مەرجە تەندروستیەكان.