پەیامی خوێندکارێکی کورد لە وڵاتێکەوە کۆرۆنای تیا بڵاوەو دراوسێ چینە ( وێنە )

خوێندکارێکی کورد کە لە وڵاتی مالیزیان  کە دراوسێ وڵاتی چینەو نەخۆشیەکەش تیایدا بڵاوەوە، پەیامێک بۆ خەڵکی کوردستان دەنێرن و دەڵێن" مەترسن مرۆڤ گەورەترە لەو ڤایرۆسەو، ژیانیش نەوەستاوەو نەخۆشیەکە ئاسایی وەرگیراوە".

 
لەو پەیامەدا نەجمەدین عەبدولەکەریمی خوێندکار، دەڵێت"هاوڕێیانی ئەزیزم پێم خۆش بوو سەبارەت بەنەخۆشی کرۆناسەرنجتان بۆ ئەم نوسینە سادەیە ڕاکێشم.....دیارە ترسناکی ئەم نەخۆشیە وەسف ناکرێ نەبەنووسین نەبەقسەکردن لەسەری .بەڵام؟؟ ئێستە من لە وڵاتێ مالیزیام کە یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەم نەخۆشیەی تێدا تۆمار کراوە، بەڵام بەشێوەی ناڕاستەو خۆ نەک بەشێوەیەکی ئاشکرا و ڕەسمی لەلایەن حکومەتەوە.

 
چونکە حکومەتی ئەم وڵاتە و ئاستی ڕۆشنبیری تاکی مالیزی زۆر لەوە بەهێزترە کەبیری لێدەکرێتەوە".

 
هەروەها ئەو خوێندکارە نووسیوویەتی " گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکان بەردەوامن، هەتا بگاتە گەشتی وڵاتی چینیش ..کەڕێژەیەکی زۆری خوێندکاری چینی لەزانکۆکانی مالیزیا دەخوێنن بەتایبەت لەبواری زانستی دینی و زمانی عەربی".


لە درێژەی پەیامەکەدا دەڵێت "لەئەنجامی ئەو دوو هۆکارەی کە ئاماژەم پێکرد دەبینیت خەڵکی لەم ووڵاتە کە تووشبووی بەڤایرۆسی کرۆنا تێیدا تۆمار کراوە هێندەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناترسن وەبازاڕو مۆڵ و فڕۆکە خانەو شوێنە گەشتیاریەکان بەردەوام کراوەن بەڕووی خەڵک و گەشتیارانی بیانی و نێوخۆیدا".
نەجمەدین عەبدولەکەریم داوا لەخەڵک و حکومەتی هەرێم دەکات کە سێ ڕێکارە بگرنە بەر:

 
۱- ئەو کەسانەی کە لەدەروەی وڵات دەگەڕێنەوە پشکنینێکی باشیان بۆبکرێ، چونکە دواجارئەمانە دێنەوە ناو کۆمەڵگا شاد دەبنەوە بەماڵو منداڵیان ئەگەری تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە زیاد دەبێ.
۲-  لێپێچینەوە لەوکەسانەی کە لەڕووی ڕاگەیاندن و سۆسیال میدیاوە خەڵکی دەترسێنن گاڵتەبەهەست و نەستی خەڵکی دەکەن..
۳-  هۆشیارکردنەوەی خەڵکی هەرێم لەڕێی ڕاگەیاندنەوە کە ئەم نەخۆشی یە تەنها بە پاک ڕاگرتنی دەست و بەستنی دەمامک لەئەگەربڵاو بوونەوەی خوانەخواستە چارەدەکرێ..
بۆیە لەکۆتایدا دەڵێم لەڕووی سایکۆلۆجی یەوە ئەگەر مرۆڤ نەترسێ هووشیار بێت دڵنیابن بەرگری لەشی سەدئەوەندەی ڤایرۆس هەرچی نەخۆشی هەیە بەهێزترە.


ووێنەکان
ئەمڕۆ ۲۱ / ۲/ ۲۰۲۰ کوالالمپور
بەبێ دەمامک
لەگەڵ
دکتۆر عمر دیانەی و دکتۆر بێستون و مامۆستا شکار

 


PM:09:27:22/02/2020