ئەستێرەی کوردی، عەرەب ئایدڵی خوولی پێشووتر، پەرواز حسێن، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو، پۆستێک لەسەر عیشق بڵاودەکاتەوە.
پەرواز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " ژیان بەعیشەقە جوانە ".
پەرواز بەهۆی مردنی کەسێکی نزیکیەوە لەم ماوەیەی رابردوودا چالاکی کەمکردبوەوە، بەڵام ئەمڕۆ سەرلەنوێ لە ئینستاگرام چالاکبووەو، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن. پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.