سلێمانی.. دەرمانخانەیەک لەبەر گران فرۆشتنی دەمامک سزا درا



قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی سزای رایگەیاند، بەهۆی فرشتنی یەک دەمامک بە (12) هەزار دینار، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەرمانخانەی (هۆم کەی) دادەخرێت"


بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەدرێژەی بەدواداچونەکانی لیژنەی تەندروستی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگەکان و رێگری کردن لە بەرزکردنەوەی نرخی دەمامک، ئەمشەو دەرمانخانەی (هۆم کەی) لەناو ماجدی مۆڵ داخرا.


لەو راگەیەندراوەدا هاتووە،"دەرمانخانەی هۆم کەی نرخی یەک دەمامکی بە (12) هەزار دینار بە هاوڵاتیان فرۆشتوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە."


ئەوەشخراوەتەرو،"بەهۆی هەبونی خواست لەسەر دەمامک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان رویان لەکڕینی کردوە، لەلایەن بەشێک لەدەرمانخانەکانەوە نرخی بۆ چەند قاتێک لە نرخی ئاسایی خۆی بەرزکراوەتەوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی راسپاردوە رێگری بکەن لە زیادکردنی نرخ و سەرپێچیکارانیش روبەروی رێکاری یاسایی بکەنەوە."
 


PM:10:47:22/02/2020