راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لیژنه‌كانی به‌دواداچونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له به‌دواداچونێكیاندا ئه‌مرۆ (شه‌مه 22-2-2020) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردوه، له‌سه‌ردانه‌كاندا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌مامك كه به‌سه‌ر چون".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران هاوڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه به‌سه‌ر چون".
لە کۆتاییدا راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كاتێك ده‌مامك ده‌كڕن ئاگاداری به‌سه‌رچون بن، ئه‌و هاولاتیانهی كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له سلێمانی ده‌مامكیان كریوه سه‌یری رێكه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بو بیگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێیان كریوه‌و رێكاری یاسایش بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌خه‌ڵه‌تێنن.