بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له چه‌ندین ناوچه‌ى كوردستان و ئێران روویدا.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، کاتژمێر ٩:٢٢ خولهك به كاتی ئێران و سه‌عات ٨:٥٢ خولهك به كاتی هه‌رێمی كوردستان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥.٧ پارێزگای ورمێی له ئێران هه‌ژاندووه.
هاوكات میدیاكانی توركیاش بڵاویانكردۆتەوە" کە ناوەندی ئەو بومەلەرزەی ئەمڕۆ روویداوە ٢٨ كیلۆمەتر لەرۆژهەڵاتی پارێزگای وان دووربووە و گوڕی بومەلەرزەكەش لە شاری ئازر باینجان بە پلەی ٤.٥ پلەی رێختەر بوە، بەڵام هیچ زانیاریەك لە بارەی زیانەكانی بومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە".