لەباكوری كوردستان بەهۆی بوومەلەرزەوە حەوت كەس گیانی لەدەستدا

حکومەتی تورکیا ئاماری گیان لەدەستدانی حەوت كەسی لە شاری وانی باكوری كوردستان ڕاگەیاند بەهۆی بومەلەرزەوە.

 

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند" لە ئەنجامی بومەلەرزەكەی ئەمڕۆ لەشاری وان  حەوت كەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەك كەسی دیكە بریندار بوون".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی شەش كیلۆ مەترپارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوای باكووری ئێرانی هەژاند، هاوكات حكومەتی توركیاش ئاشكرایكرد، كە بومەلەرزەیەك ناوچەكانی شاری وان و سەرای گرتۆتەوە كە دەكاتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

 

هەروەها تاوەكو ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ زانیارییەكیان لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكەی شاری ئازرباینجان بڵاونەكردووەتەوە. 

 
 
 


AM:11:56:23/02/2020