گومرگی هەرێم چەند بڕیارێك لەسەر هاوردەكردنی خواردن و كاڵای ئێرانی دەرکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی هاوردەکردنی کاڵاو شمەکی ئێرانی بۆ ناو خاکی هەرێم دەرکرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، لە نوسراوێكدا ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگی كردووە، بڕیاریدا ڕێگە نەدرێت هیچ خواردن و كاڵایەكی ئێرانی بەبێ پشكنین هاوردەی هەرێم بكرێت.

 

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، داوا لە سەجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە ڕێگە بەهیچ خواردن و كاڵایەك نەدرێت لە خاڵە سنورییەكانەوە بێتە ناو خاكی هەرێم تا ئەو كاتەی لە پشكنین دەردەچێت.

 

ئەمەش لە كاتێكدایە، بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران حكومەتی هەرێم، چەند ڕیكارێكی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە گرتەبەر.

 


PM:12:05:23/02/2020