سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ناکۆکن لەسەر دانانی کاتی کۆبوونەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، حەسەن کەعبی کە سەر بەرەوتی سەدرە رایگەیاند ٢٦ی شوبات کۆبوونەوەی نا ئاسایی بۆ متمانەدان بە کابینەی تۆفیق عەلاوی ئەنجام دەدات، بەڵام حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان داوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بۆ سبەی دوو شەممە.

حەسەن کەعبی، جێگری محەمەد یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای دەکات رۆژی چوارشەممە ٢٦ی شوبات، پەرلەمان کۆبوونەوە نائاساییەکەی بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەللاوی، ساز دەکات.

محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای ئەو راگەیاندنە لە بەیاننامەیەکدا داوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق سبەی دووشەممە دەکات بۆ پێداچوونەوە بە کاتی کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمان، کۆ دەبنەوە.

تا ئێستا کورد و سوننە لەسەر پێکهاتەی حکوومەتی نوێی عێراق رازی نین، بەهۆی ئەوەی محەمەد عەللاوی پێ لەسەر ئەوە دادەرگرێت کە ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەوێت خەڵکی بێ لایەنی بۆ دانێت وەک شعیەکان.

شەوی شەممە 1-2-2020، سەرکۆماری عێراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی کاتیی وڵاتەکەی راسپارد، تاوەکو شوێنی عادل عەبدولمەهدی بگرێتەوە.

دوێنێ حەلبوسی بەرووی ئەو داوایەی شیعەکان  بەتایبەتی سەدرو عامریدا وەستایەوە کە داوایان دەکرد دوو شەممە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە پەرلەمان کۆبوونەوەی نائاسایی بکات بە بەهانەی ئەوەی تا ئێستا محەمەد عەلاوی ناو وەزیرەکان و بەرنامەی کابینەکەی رادەستی پەرلەمان نەکردووە.

 


PM:04:06:23/02/2020