ژمارەی قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران بەرزدەبێتەوە
تورکیا سنورو هاتوچۆی داخست


تەندروستی ئێران رایگەیاند ژمارەی توشبووان بەكۆرۆنا گەیشتوەتە 43 كەس و تائێستاش ٨ كەس گیانیان لەدەستداوە، وڵاتانی دراوسێش بۆ دوورخستنەوەی ئەو بەڵایە سنوری لەگەڵ دادەخەن و گەشتەکان رادەگرن، دوا وڵاتیش تورکیایە.

 
كیانوش جیهانپور سەرۆكی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ ٢٣ی شوبات رایگەیاند" ١٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو ژمارەی سەرجەمی توشبوانیش گەیشتوەتە 43 كەس و  تائێستاش ٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە."

 

سەرۆكی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی تەندروستی ئێران وتیشی " توشبوەكان زۆرینەیان لەپارێزگای قومەو ئەوانەی تریش لەتارانی پایتەخت و گیلان و پارێزگای مەركەزی و تیلیكابوونن".

 
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ١٠ پارێزگای ئەو شارە زانکۆکان و خوێندن بەگشتی راگیرا.


هەروەها توركیاش بۆ رێگری لەڤایرۆرسەكە، بڕیاریداوە خاڵە سنورییەكان لەگەڵ ئێران دابخات و هاتووچۆی گەشتیاران رابگیرێت. 


 ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی رۆژئاوا گومان دەکەن لەو ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوانی ئێران بڵاویدەکاتەوەو قەوارەی کارەستاکە لەوە بە قورستر دەزانن.

 


PM:07:32:23/02/2020