پارتی وتەبێژی نوێی سەركردایەتی سلێمانی و هەڵەبجەی دیاریكرد

دوای كۆچی دوایی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، فارس نەوڕۆڵی ئەو پۆستەی پێ‌ سپێردرا.

 

بەپێی زانیارییەکان، پارتی لە سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجە فارس نەورۆڵی، وەک وتەبێژی نوێ دیاریکرد، لە شوێنی عەتا شێخ حەسەن کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا کۆچی دواییکرد.

 

بەگوێرەی زانیاریەکان، فارس نەورۆڵی ئەندامی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، و بەرپرسی مەکتەبی جاماوەرییەکان بووە، لە ئێستا دا ئەرکی وتەبێژی پێسپێردراوە، پێشتریش کارگێڕی لقی چواری پارتی بووە لە سلێمانی.

 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا عەتا شێخ حەسەن پۆستی وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە هەبوو، بەڵام بە نەخۆشییەكی كتوپڕ ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی شووباتی ٢٠٢٠ كۆچی دوایی كرد.

 
 


PM:08:46:23/02/2020