ئەمشەو ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی بوونی حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک بڵاوکرایەوە.
لەبارەیەوە سامان یابە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی کەرکوک دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنا لە کەرکوک ره‌تكرده‌وه و وتی" هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە".
وتیشی" ته‌نها بۆ دڵنیایی ژماره‌یه‌ك كرێكاری ئێرانی كه له پڕۆژه‌ی ئاوی دوبز كاریان كردووه بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێری پزیشكیییه‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئەمڕۆ یەکشەممە له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وابڵاوكرایه‌وه كه حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوك تۆماركراوه.