" بەغدا مووچەکەی هەرێم دەنێرێت "

زیاتر لە بەرپرسێکی سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو بڕە پارەیەی مانگانە بەغدا دەینێرێت، ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیە کە ٤٥٣ ملیار دینارە دەنێرێت بۆ هەرێم.


شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند" وه‌زیری دارایی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی دیاریی كراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه".


ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاشکرای کرد، له‌دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر حساب بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 
شیروان مێرزا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نییە‌، به‌ڵام مانگه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ 17 تا 25 ی مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، بۆیه‌ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی به‌دڵنیایی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.

هەروەها ئەندامانی وەفدی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ عەلاویش، ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پشکی هەرێم لە کاتی خۆیدا دەنێرێت.

 


AM:08:56:24/02/2020