وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە تیمی خێرایان پێکهێناوەو ١٣ شوێنی گه‌ره‌نتیشیان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێم پێكهێناوه كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشکرای دەکات "تا ئێستا هیچ حاڵه‌ت و گومانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه و ١٤٠٠ هاووڵاتی هه‌رێم كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".
لەو راگەیاندنەدا هاتووە "تیمی خێرای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێكهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".