سەرۆک وەزیرانی مالیزیا دەستیلەکارکێشایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، مەهاتیر محەمەد، سەرۆك وەزیرانی مالیزیا دەستی لەكاركێشایەوە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە مەهاتر محەمەد، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی شای مالیزیا کرد.

 

دەستلەکارکێشانەی مەهاتر محەمەد لەکاتێکدایە لەکۆتایی هەفتەی رابردودا گفتوگۆ و دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ماڵیزیا لە نێوان هاوپەیمانی دەسەڵاتداری مالیزیا و حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بەڕێوەچوو.

 

مەهاتر محەمەدی تەمەن ٩٤ ساڵ، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆک وەزیرانی مالیزیای گرتەدەست.

 


PM:01:14:24/02/2020