ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا

پۆلیسی قەڵادزێ ئاشكرایكرد، كە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی كەوتنە ژێر ئۆتۆمبێل گیانی لە دەستداوە.

راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاوی كردەوە" کاتژمێر ٢:٢٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا/ ٢ تەنی) منداڵێکی بەناوی ( م . ع . ر ) تەمەن دووساڵان دانیشتووی گوندی ( توەسوران ) سەر بەناحیەی سەنگەسەر لەبەردەم ماڵی خۆیان شێلاو بەو هۆیەشەوە  منداڵەكە گیانی لەدەستدا".

دەشڵێت" دوایی ڕووداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٢٤ لەیاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیرکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

PM:03:20:24/02/2020