به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆگایه‌كی ئارد له گه‌ڕه‌كی هوانه داده‌خات كه تابلۆی نیه.
قائیمقامی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی ئاردیان لە گەرەکی هوانە بەهۆی نەبوونی تابلۆ و مەرجی تەندروستی داخست، هەروەها کۆگاکە ئاردی لەسەر زەوییەکە داناوە و برێکی زۆری پاشەرۆی جرج و مشکی تێدابووە".
ئاماژەی بەوەشکرد" لە ئێستادا کۆگاکە داخراوە و خاوەنی کۆگاکەش رووبەرووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".