ئاسایش: شەش کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی‌ باندێكی‌ شه‌ش كه‌سی‌ به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند.

 

ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاند" لەدڕێژی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان هێزەکانمان لەقەزای چەمچەماڵ پاش هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیمان ٦ کەس بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ و پەلەوەری هاوڵاتیان دەستگیر بکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەپێیی مادەی ٤٤٤ لەیاسای سزدانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" بەدەستگیرکردنی ئەم ٦ کەسە ئەمە دەبێت دووەم باندی دزیکردن کەهێزەکانمان لەماوەی دوو هەفتەدا دەستگیری بکەن کەباندی پێشوتر باندێکی ٩ کەسی دزینی ئۆ تۆمبێل بوو، هەر بۆیە دڵنیایی تەواو دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەیست کە چاو پۆشی لەهیچ کەسێک ناکرێتوو بەردەوام دەبین لەدەستگیر کردنی ئەوکەسانەی کەپێشێلی یاسا دەکەن". 



PM:04:11:24/02/2020