منداڵێكى حه‌وت ساڵان گیانى له‌ده‌ستدا

هاتوچۆی‌ گەرمیان رایگەیاند" شه‌وی رابردوو لە نزیک قەڵای‌ شێروانە لە رووداویکی‌ هاتوچۆدا منداڵێکی حه‌وت ساڵان گیانی لەدەستدا".

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە" سەوی ڕابردوو لە رووداوێکی‌ هاتوچۆدا لە نزیک قەڵای‌ شێروانە لە ناو قەزای‌ کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری‌ ئۆپڵ کە شۆفێرەکەی بە رەگەزعەرەبە لە منداڵێکی‌ حەوت ساڵ دەدات کە لەگەڵ دایک و باوکیدا لە شەقامەکە دەپەڕینەوە بەوەش منداڵەکە گیانلەدەستدەدات".

هاتووچۆی گەرمیان ڕاشیگەیاند" تیمەکانی‌ هاتوچۆ بەزوویی گەیشتنە سەر رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی روودانی رووداوەکە دەست پێکردووە و لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە". 

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی‌ ١٨ی‌ شوباتی‌ ٢٠٢٠ پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی‌ وەرگەڕانی‌ ئۆتۆمبێلێکەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە.




AM:09:42:25/02/2020