لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ ی شوبات ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هه‌ریه‌ك له جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و قایمقامى قه‌زاى كۆیه‌ى به زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌ڵبژارد.
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا خۆیدا بەزۆرینەی دەنگ، مه‌سعود محه‌مه‌د جەرجیس، ناسراو بە ( مه‌سعود کاڕەش)ى بە جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری هونەری هه‌ڵبژارد. هەروەها لە بڕگەیەکی تری دانیشتنەکەدا بەزۆرینەی دەنگ (یوسف حه‌سه‌ن حسێن) بە قایمقامی قەزاى کۆیە هەڵبژێردرا.
جێگری نوێی پارێزگاری هەولێر، مه‌سعود كاڕه‌ش بەڕێوەبەری پێشووی ئاوی هەولێر بوو.
هەروەگا کۆبوونەوەکە بڕیاریدا سبەی پێنج شەممە دانیشتنێکی نائاسایی لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا ئەنجامبدات.