ئاهەنگەكانی نەورۆز لەهەرێمی كوردستان رادەگیرێن

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت" بۆ خۆپارێزی لەتەندروستی هاووڵاتیان، بڕیارمانداوە ئانگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ رابگرین".

 

ئەمرۆ چوار شەممە ٢٦ی شووباتی ٢٠٢٠ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" رێکارەکان بۆ رێگریکردن لەڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، رێووشوێنەکان لەدەروازەکان توندتر دەکەین، ئاهەنگەکانی نەورۆز رادەگیرێن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" چاوپۆشی لەهیچ کەس ناکەین  لەو شوێنانەوە هاتبێت و ڤایرۆسەکەی تیادا بڵاوبووەتەوە، راگەیاندنی پشوو تەنها بۆ خۆپارێزییە، حکومەتی هەرێم پێویستیەکانی دابینکردووە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەئەمڕۆوە بۆ وادەی یەک مانگ پشووی ناوەندەکانی خوێندنی لەسەرجەم پارێزگاکان راگەیاندووە.

 
 


PM:01:13:26/02/2020