وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ دواخست

وەزارەتى پەروەردە خشتەى کاتى تاقیکردنەوەى وەرزی و نیشتمانى و ئەزموونە گشتییەکانی بڵاوکردەوە و دوادەخرێت.

 

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە ئەمڕۆ چوار شەممە دەركراوە و ئیمزای د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و كۆپییەكی گەیشتوەتە "سپی" سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی پشووەكان راگەیەنراوە، دوای پەسەندكردنی پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پشووی ناوەندەكانی خوێندن 10 رۆژی دەوامی خوێندن پێویستی بە قەرەبوو دەبێت و پێویستە ناوەندەكانی خوێندن پابەندبن بەم خشتەیەوە بەمەستی قەرەبوو كردنەوەی پشووەكان:

یەكەم:

1-تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە لە 4-4-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 15-4-2020.

2- تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 9-5-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 12-5-2020، واتە پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

3-تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی لە 1-6-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 6-6-2020.

4-ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2-6-2020 دوادەخرێت بۆ 7-6-2020.

دووەم: قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان.

پشووە راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەن تا رۆژی 24-3-2020.

1- لەبەر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنەوەكانی خۆیان، خشتەی خۆیان رێكدەخەنەوە، بەمەرجێك 24-3-2020 بێت.

2- ئەو قوتابخانانەی كە سیستم و پڕۆگرامی وەزارەت پەیڕەو دەكەن و وابەستەن بە كاتەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پێویستە ڕەچاوی خشتەی پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.



PM:01:40:26/02/2020