ئاسایش سزادانی دوو تیرۆرست رادەگەیەنێت

ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیەنێت" کە دوو "'تیرۆرست"ی رێكخراوی داعش لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ دادگایی کران و یەکی بە پێنج ساڵ زیندانیی کردن سزادران".

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکیدا ئاماژە بەوەدەکات کە دوو ئەندامی سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیر کردوە، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ دادگایی کران، هەر دووکیان بە پێنج ساڵ زیاتر سزای زیندانیکردنیان بەسەردا دراوە. 

 

سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى دادگا ده‌رباره‌ى دوو ده‌ستگیركراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌ى خواره‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو:

1- له‌ رۆژی 17 ى 9 ى 2019، تاوانبار (ح، م، ع)، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركرا، به‌پێی مادده‌ی (2) له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه‌ ناوبراو چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌ له‌ شاری موسڵ، له‌ مزگه‌وتی (زید) خولی راهێنان و ده‌رسی شه‌رعی به‌شدار بووه‌ و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌میرێكی داعش به‌ناوی (ابو رقیه‌) به‌یعه‌تی داوه‌، له‌ رۆژی 20 ى 1 ى 2020 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی - 2 ه‌وه‌ سزادرا به‌ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و یه‌ك مانگ.

2- له‌ رۆژی 1 ى 3 ى 2019، تاوانبار (ك، ح، أ)، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركرا به‌پێی مادده‌ی (2) له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه‌ ناوبراو چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووه‌ له‌ شاری رومادی، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌میرێكی داعش به‌ناوی (ابو عه‌بدولسه‌لام) به‌یعه‌تی داوه‌، له‌ رۆژی 21 ى 1 ى 2020 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی - 2 ه‌وه‌ سزادرا به‌ زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و یه‌ك مانگ.

 
 


PM:01:55:26/02/2020