وەزارەتی دارایی: سبەینێ موچەی دوو شوێن دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، بەردەوامە لەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە مووچەی دوو شوێن دابەشبکرێت.

 

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ مووچەی مانگی تشرینی دووەمی هەریەک لە دیوانی چاودێریی دارایی و دەزگای کاروباری مین دابەشدەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مووچەى هەریەک لە دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەزگای ژینگە، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان دابەشکرا.

 

ئەم موچەیە موچەی مانگی یانزەی ساڵی رابردووە و بەبێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت بەسەر فەرمانبەراندا.



PM:02:03:26/02/2020