پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی هەڵاتووی دەستگیر کرد کە ساڵی ڕابردوو منداڵێکی کوشتبوو

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكی هەڵاتوویان دەستگیركرد، كە ساڵی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێل منداڵێكی شێلابوو ببووە هۆی گیانلەدەستدانی.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراویکدا ئاشکرایکردوە" مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە ماوەیەك لە مەوپێش بە ئوتومبێل منداڵێكی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو".

دەشڵێت" ڕۆژی 12/5/2019 ئوتومبێلێك لەقەزای چەمچەماڵ منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان دەشێلێت و هەڵدێت ، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان منداڵەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانى لەدەستدا".

ڕاشیگەیاند" بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار دەركرد بەڵام لەبەر نادیاری شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار لەو ماوەیەدا نەدۆزراوەتەوە".

وتیشی" پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەركەوت كە تۆمەتبار هاتووچۆی شاری سلێمانی دەكات بۆیە لە شەوی 25/2/2020 توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیر بكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا".

ئاشکراشیکرد: لە ئێستادا تۆمەتبار(ب ، ت ، ر ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.



PM:02:50:26/02/2020