کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەرتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" ئەم شەو باران بارین بەردەوام دەبێت بە شێوەی بچڕ بچڕ لە پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچەکان گەرمیان و دەور و بەرى لە گەڵ بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای سلێمانى".

 

هاوکات کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینى 12 کاتژمێری ڕابردووى بەم شێوەیە بڵاوکردەوە: 

سلێمانى 34.8 ملم
چەمچەماڵ 5.5 ملم
هەڵەبجە 19.2 ملم
بازیان 22.8 ملم
دەربەندیخان 17.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
ماوەت 2.6 ملم
پێنجوێن 45.2 ملم
کەرکووک 0.4 ملم
دووز خورماتوو 41.0 ملم



PM:03:14:26/02/2020