له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به راگرتنی پێدانی ڤیزا و هاتنه ناوه‌وه به هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی "تایله‌ند، كۆریای باشور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگاپوره".
له نووسراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه" كه گه‌شتكردنی هه‌ڵگری پاسپۆرتی عیراقی له‌رێگای خاڵه سنورییه‌كاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاتانه قه‌ده‌غه‌كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه" كه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له دوای 2020/1/1ه‌وه سه‌ردانی "چین و تایله‌ند، كۆریای باشور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سه‌نگاپوره"یان كردووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت له فڕۆكه‌خانه‌كان و دواتر ره‌وانه‌ی "كه‌ره‌نتین" ده‌كرێن، وه‌فدی ره‌سمی ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستی تایبه‌ته‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داواش له هاووڵاتیان ده‌كات گه‌شت بۆ پارێزگاكانی عیراق نه‌كه‌ن، به تایبه‌ت نه‌جه‌ف و كه‌ركوك، به‌پێویستیشی ده‌زانێت تیمی پشكنینی ته‌ندروستی له گشت خاڵه‌كانی پشكنین له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق جێگیر بكرێن.
دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان: