بەشێک لە میدیا عێراقیەکان ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی حکومەتەکەی محەمەد عەلاوییان بڵاوکردوەو بەپێی ناوەکان هێشتا ئەو وەزارەتانەی بۆ کورد دانراون کاندیدەکانیان دیارنین، بریارە سبەینێ دەنگدان لەسەرکابینەی نوێ بدرێت.
ناوه‌كان:
1- وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان: زه‌ینه‌ب عه‌بدولساحێب عبود، له‌دایكبووی 1969. ئه‌ندازیاری بواری په‌یوه‌ندییه‌كان.
2- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: شاكر عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن جه‌واد، له‌دایكبووی 1952، پرۆفیسۆر له بواری كشتوكاڵ.
3- پیشه‌سازی: یوسف محمود مه‌شهه‌دانی، له‌دایكبووی 1959، ئه‌ندازیار و ئه‌زموونی 34 ساڵ له وه‌زاره‌ت.
4- كاره‌با: جاسب عه‌بدولزه‌هره، له‌دایكبووی 1963، ئه‌ندازیار و ئه‌زموونی 30 ساڵ.
5- گه‌نجان و وه‌رزش: ئه‌حمه‌د وه‌لید، له‌دایكبووی 1972، پرۆفیسیۆری بواری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش.
6- پلاندانان: خالد نجم عه‌بدوڵڵا، پرۆفیسۆر له ئه‌ندازیاری و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح قاسم له‌دایكبووی 1948، پسپۆڕی بواری ئابووری و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی بانكی ناوه‌ندی.
7- ته‌ندروستی: موزڕ زه‌كی محه‌مه‌د خه‌یروڵڵا، له‌دایكبووی 1977، دكتۆر و پسپۆڕی شاره‌زا له ئیداره‌ی دامه‌زراوه ته‌ندرووستییه‌كان.
8- په‌روه‌رده: مازن سه‌میر عه‌لی محسن حه‌كیم، له‌دایكبووی 1978، ئه‌كادیمی و شاره‌زا له ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و په‌روه‌رده‌ی ئه‌لیكترۆنی.
9- رۆشنبیری: واثق سالم عه‌بدولقادر، له‌دایكبووی 1959، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان.
10- خوێندنی باڵا: مزاحم قاسم خه‌یات، له‌دایكبووی 1953، سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا.
11- كۆچ و كۆچبه‌ران: باسم جه‌میل ئه‌نتۆن جه‌رجیس یه‌زیدی، له‌دایكبووی 1942، شاره‌زای 50 ساڵ له بواری پیشه‌سازی و كه‌رتی تایبه‌ت.
12- به‌رگری: قوسه‌ی عه‌بدولمحسین عوبێد، له‌دایكبووی 1956، ئه‌ندازیاری كیمیایی و لیوای خانه‌نشین و ماوه‌ی 34 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه.
13- نه‌وت: حسێن ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر باقر چه‌له‌بی، له‌دایكبووی 1946، ئه‌ندازیار و شاره‌زای بواری نه‌وت و ئه‌زموونی زیاتر له 50 ساڵ له بواری نه‌وتدا.
14- ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن: ریاز كازم غێدان خه‌زره‌جی، له‌دایكبووی 1970، ئه‌ندازیار و پسپۆڵڕی بواری كارگێڕی.
15- ده‌ره‌وه: جابر حه‌بیب جابر، له‌دایكبووی 1955، باڵیۆزی پێشووی عێراق له مۆسكۆ.
16- گواستنه‌وه: ئه‌حمه‌د مه‌كی راجی باقر، لهدایكبووری 1957، ئه‌ندازیار و شاره‌زایی زیاتر له 30 ساڵ له كه‌رتی تایبه‌ت.
17- كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: سوندس عومه‌ر عه‌لی بیره‌قدار، له‌دایكبووی 1956، باڵیۆز و شاره‌زای ئه‌كادیمی له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
18- سه‌رچاوه ئاوییه‌كان: نه‌زیر عه‌باس حسون عه‌لی ئه‌نساری، له‌دایكبووی 1947، پرۆفیسۆر و شاره‌زای كێشه ئاوییه‌كانی عێراق.
هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، دارایی، بازرگانی، داد، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هه‌رێم هیچ كاندیدێكیان بۆ دیاری نه‌كراوه.