وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات سەردانی پاریزگاکانی کەرکوک خواروی عیراق نەکەن، هەروەها گەر بۆ کاری پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن. 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پاریزگاکانی کەرکوک و نەجەف و زیقار، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانی ئەو شارانە نەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکرد" گەر بۆ کاری پێویست نەبێت لەناوخۆی هەرێم هاتوچۆکردن رابگرن". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کارکوک تۆمارکراو و حکومەتی هەرێمیش بۆ رێگریکردن ئامادەکاری پێویستی کردووە و دەوامی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی ٢٨ رۆژ راگرت. 
 


PM:07:16:26/02/2020