نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دەکات

بە مەبەستی پیرۆزبایی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تەلەفونی بۆ لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانیی دەکات. 

 
لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا سەرۆکی هەرێم، هیوای خواست "هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات".

 
تا ئێستا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی پیرۆزبایی سەرۆکەوتنی کۆنگرەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکردووە.


دەقی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان 



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 26/2/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.


له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی له‌ ڕۆڵی دیاری یه‌كێتی له‌ قۆناغه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كوردستاندا كرد و جه‌ختی له‌ گرنگیی پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناو ته‌بایی و یه‌كڕیزیی پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هیوای خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونیان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.

 


PM:07:41:26/02/2020