سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
جموجوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی گرووپی ١٥ ی فراکسیۆنە کوردیەکانی دابەشکرد
کۆبوونەوەو جموجوڵە سیاسیەکانی نێچیرڤان بارزانی گرووپی ١٥ فراکسیۆنە کوردیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دابەشکرد.
لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەو لیستە کوردیانەی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، ( گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، نەوەی نوێ، ئایندە) گرووپێکیان بە ناوی گرووپی ١٥ دروستکردبوو کە لەهەوڵدا بوون جۆرێکی تر لە سیاسەت لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی پیادە بکەن، هەر لەو بوارادە پێش ئەوەی محەمەد عەلاوی راسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەم گرووپە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵیدا سازکرد، هەروەها دوای راسپاردنی ناوبراویش جارێکی تر لەگەڵیدا کۆبوونەوەو یاداشتنامەیەکی ١١ خاڵیان ئاراستەی کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە ئەو یاداشتنامە ١١ خاڵیە کە تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە، ئەو دەمە کە هەندێک لەو گرووپی ١٥ یە لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا نەبوون، تیایدا باس لە موستەحەقاتی خەڵکی کوردستان لە بودجەی عێراق و پشکی پێشمەرگە لە بودجەو پارەی جوتیاران و کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی نەوتی تێدا بووە، ئەمە جگە لە کۆمەڵێک داواکاری تر کە پەیوەندی بە مافی مرۆڤ و مافە دیموکراسیەکانەوە بوو ە لەسەر ئاستی عێراق.
ئەو گرووپە لەلایەن جموجوڵە سیاسیەکانی سەرۆکی هەرێم و کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە جیاجیا کوردیەکانی بەوانەی دەرەوەی یەکێتی و پارتیش، ئەم گرووپەی بەرەو لاوازبوون و هەڵوەشاندنەوە بردووە، لە کاتێکدا ئەم گرووپە سەرەتا رایان بەو شێوەیە بووە کە هەماهەنگی لەگەڵ پارتی و یەکێتی نەکەن و، وەفدی هاوبەشی لەگەڵدا دروست نەکەن، چونکە ئەوان بەدرێژی ماوەی دوا رووخانی رژێمی پێشوو دوای بەرژەوەندی حیزبی کەوتوون.( رای گرووپەکە بەو شێوەیەیە)
ئێتسا لەو گرووپە بە ئاشکرا ٧ ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق لەو ١٥ ئەندامە ماونەتەوە، ئەوانیش: ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمس، کاوە محەمەد، رابوون مەعروف، د. غالب محەمەد، سروە یونس، یسرا رەجەب.
سەبارەت بەهەڵوێستی ئایندەیان لەسەر کابینەی د. محەمەد عەلاوی کە سبەی پەرلەمانی عێراقی کۆدەبێتەوە بۆ ئەو مەبەستە، ئەم ٧ ئەندام پەرلەمانە هەوڵدەدەن پێکەوە بن و یەک هەڵوێستیان هەبێت، لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنە سیاسیەکان تا کاتی کۆبوونەوەکە.
PM:09:09:26/02/2020
گرووپی ١٥
نێچیرڤان بارزانی
پەرلەمانی عێراق
عەلاوی
رۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکان لانیکەم ٨ کۆڵبەر دەبنە قوربانی
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media