مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٠ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌كراوه.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" سوپاسی وه‌زیری ته‌ندرووستی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ستافه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه‌كه به ته‌واوه‌تی ئاماده‌كراوه و له هه‌موو پارێزگاكانیش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو به باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم ڕاشیگەیاند" چه‌ندین كۆبوونه‌وه كراون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، هیوادارین له كاتێكی نزیكدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه".
مەسرور بارزانی راشیگه‌یاند" تاكو ئێستا ئه‌وه‌ی وتراوه هیچ حاڵه‌تێك له كوردستان نییه، به‌ڵام له وڵاتانی ده‌روبه‌ر و عێراقیش حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردەوە: کە تەواوی ئاماده‌كارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بكه‌ن، هاووڵاتیان هاوكاری ستافی پزیشكی بن و خۆشیان بپارێزن.