سعودیە گەشتی عەمرەی راگرت

حكومەتی سعودیە گەشتی عومرەی هاوڵاتیانی هەموو ئەو وڵاتانەی ڕاگرت كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" کە سەردانی هەڵپەساردنی سەفەر بەمەبەستی عەمرە یان هەر سەردانێکی تر ڕاگیرا بۆ هاوڵاتیانی (چین، ئێران، ئیتاڵیا، کۆریا، یابان، تایلەند، مالیزیا، ئەندەنوسیا، پاکستان، ئەفخانستان، عێراق- هەرێمی کوردستان، فلیپن، سەنگافورا، هیند و لوبنان)".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە" بڕیارەکە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەو وڵاتانە و هەر وڵاتێکی دیکەش ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبێتەوە رێگە بە هاوڵاتیانی نادرێت گەشت بکەن".

 

هاوکات بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی سعودیە بێت، گەشتیارانی عیراق ناتوانن عومره ئەنجام بدەن و لای خۆشیەوە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف هەرێم ئاشكرایكرد، بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکی وەک ئێران و کوەیت و عێراق بڵاوبۆتەوە و چەندین کەس توشبوون.




AM:11:45:27/02/2020